کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن لە ئاکامی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەت و داعش لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵات 17 سەرباز و چەکدار لە هێزەکانیان کوژراون.
ئەفسەرێـکی پـۆلیس و ئەفسەرێـکی لەشکر و چەکدارێـکی خێڵە سووننەکان ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسـیان گوت شەڕێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕومادی ڕوویداوە و بەهۆیەوە 6 سەرباز و 4 چەکداری سووننە و 2 پـۆلیس کوژراون.
هەروەها گوتویانە 5 سەربازی دیکەش کوژراون لە هێرشێـکی داعش بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک بنکەی لەشکری حەبـبانیە کە لەوێ بە دەیان ڕاوێژکاری ئەمەریکایی لێـیە. هەروەها 9 سەربازیش برینداربوون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەوەتای مانگی ڕابردووە لەشکری عێراق بە پاڵپشـتی حەشدی شەعبی و چەکدارانی خێڵە سووننەکان دەسـتیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێـک بۆ ڕزگاکردنی پارێزگای ئەنبار لە داعش.