دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا نیگه‌رانیه‌کی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێونه‌ته‌ویی و ناوخۆیی عێراقیش.
ڕیبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له په‌یامه‌که‌ی نه‌ورۆزیدا جه‌خت له خه‌باتی سیاسی ده‌کاته‌وه بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی کورد له تورکیادا.
سه‌رۆکی په‌که‌که ده‌ڵێت پێویسته چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن و هه‌روه‌هاش پێویسته کێشه‌کان به ئاشتی و له‌ڕێی خه‌باتی سیاسیه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن.
ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داوا ده‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوون بکرێت له‌سه‌ر ئاماری دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان.
حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوان یه‌ک ئه‌وی تر گوناهبار ده‌کات به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له شاری حه‌ڵه‌ب.
بڕوا و متمانه به یه‌ک کردن ئاوازی هاوبه‌شی دوێنێی سه‌رکرده‌کانی ئۆپزسیۆن و فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌مڕۆی عێراق بوو.
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدایه و یه‌کێک له پرسه‌کانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه‌یه ئایا به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران چه‌ند کاریگه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا.
10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی عێراقدا ڕه‌ت ده‌بێت و هێشتاش سه‌قامگیری سیاسی له‌و وڵاته‌دا نه‌هاتۆته ئاراوه و مه‌ترسی و نیگه‌رانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ئاینزاییش هێشتا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر ژینگه‌ی عێراقدا.
هاوکاتی خۆئاماده‌کردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که، هه‌ندێک لایه‌نی ئۆپزسیۆن داوای بایکۆت کردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له ئه‌ندامه شیعه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که‌وتونه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که که سوننه‌یه.
ساڵ ساڵی 1988 ه و پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 16 ی سێیه و هه‌ڵه‌بجه وه‌ک هه‌موو ڕۆژێکی تری ته‌مه‌نه درێژ و پڕ شکۆمه‌ندیه‌که‌ی خۆی، سه‌رقاڵی کاکرکردن بوو له‌گه‌ڵ شنروێ و باخی گوڵان.
هه‌موو ساڵیک له‌م ڕۆژه‌دا یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه، یادێک که له ویژدانی هه‌موواندا ئاماده‌ییه‌کی به‌سوێی هه‌یه.
ده‌ساڵ پاش پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی عێراق به‌ڵام هه‌روادێت و ئه‌م کێشانه ئاڵۆزتر و قوڵ تر ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت تروسکاییه‌ک له‌وسه‌ری تونێله‌که‌دا بێته ئاراوه.
پێناچێت هێشتاش له‌گه‌ڵ قوڵیی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی هاوڕاییه‌کی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا هێنابێته ئاراوه.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کورد له به‌غدا و له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش هاوڕان له‌وه‌ی که ڕه‌وشی سیاسی عێراق به ئاقارێکی ترسناکدا ده‌ڕوات و ئاگاهیش ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێبکه‌وێته‌وه.
ڕێكخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له نوێترین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا له‌پاش ده ساڵ له شه‌ڕی عێراق ئاماژه‌ی به پێشێلکاریه‌کانیش کردووه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سبه‌ی پارتی کرێکانی کوردستان ژماره‌یه‌ک له‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه‌ی پۆلیس که دیلن ئازاد بکات وه‌ک به‌شێک له‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ی له تورکیا ده‌ستیپێکردووه بۆ کۆتاییهێنان به نزیکه‌ی سی ساڵه‌ی یاخیبوونی کورد له تورکیادا.
نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ناڕه‌زاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر شێوازی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2013 ی عێراق به‌بێ به‌شداری کورد. ئه‌م ناڕه‌زاییه ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی کوردی به دوای خۆیدا هێناوه له حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که.
لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جودا ده‌کرێن له‌سه‌ر ئه‌و شیانانهی کشانه‌وه‌ی کورد له به‌غدا به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێت.
له پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا قسه و باس له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی کورد له حکومه‌تی عێراق گه‌رم و گوڕه.
زیاتر نیشـان بده