گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کورد له به‌غدا و له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش هاوڕان له‌وه‌ی که ڕه‌وشی سیاسی عێراق به ئاقارێکی ترسناکدا ده‌ڕوات و ئاگاهیش ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێبکه‌وێته‌وه.
له ئێستادا زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌ڵێن ئه‌م کێشانه‌ی عێراق جێی قه‌بوڵکردن نین و ده‌شڵێن هیوادارن تروسکاییه‌ک له‌وسه‌ری تونێله‌که‌دا بێته ئاراوه وه‌ک ده‌ڵێن تا عێراق له کاره‌سات بپارێزێت.
وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه کشانه‌وه‌ی کورد له به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد خۆی یان لایه‌نه‌کانی تری ڕکابه‌ری نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بێت، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت زه‌مینه‌یه‌کی ته‌واو بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڕه‌خسێت تا به‌رنامه‌کانی خۆی له په‌رله‌ماندا تێبپه‌ڕێنێت.
دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی کورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی شیعه و سوننه‌کاندا هه‌یه‌تی به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه وه‌ک پێویست نین له‌گه‌ڵ کورددا. پێش کۆبوونه‌وه‌کان و ده‌نگدانه‌کانیش پشتیوانی خۆیان بۆ کورد چه‌ندباره ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام کاتێک دیته سه‌ر بڕیاردان ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانی کورد و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌نگی ئه‌رێ یان نه‌رێی خۆیان ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه وه‌ک دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت پێویسته کورد چاوێک به هاوپه‌یمانێتیه‌کانی پێشویدا بخشێنێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازرگانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به بڕیاری هه‌موو لایه‌ک نه‌ک به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، وه‌زیره کورده‌کان و سه‌رۆکی لایه‌نه کوردیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له هه‌رێم بمێننه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه له به‌غدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: