بڕوا و متمانه به یه‌ک کردن ئاوازی هاوبه‌شی دوێنێی سه‌رکرده‌کانی ئۆپزسیۆن و فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌مڕۆی عێراق بوو.
ئێستا و پاش 10 ساڵ له پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق وه‌ک زۆرێک له عێراقیه‌کان خۆیان ده‌ڵێن هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌و به‌ره‌نجامه نه‌خوازراوانه‌یان نه‌ده‌کرد که دووچاری هاتوون.
وه‌ین وایت ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ئێستا عێراق به ئاڕاسته‌یه‌کی ترسناکی پڕ گێرمه و کێشه‌دا ده‌ڕوات و هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا که وه‌ک ده‌ڵێت تاکره‌وانه و نێگه‌تیڤانه ڕه‌فتار ده‌کات.
به‌ڕێز وایت له‌و بڕوایه‌دایه پێویسته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا فشارێکی گه‌وره بکاته سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر تا وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی دیموکراسی خوازی ڕاسته‌قینه ره‌فتار بکات، هه‌رچه‌نده به گومانیشه‌وه له ڕۆڵی ئه‌مریکا ده‌ڕوانێت له عێراقدا وه‌ک ده‌ڵێت واشنتۆن کاریگه‌ریه‌کی که‌می ماوه به‌سه‌ر عێراقه‌وه و ئێستا ئێران کاریگه‌ریی زیاتری هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌ین وایت ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: