نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ناڕه‌زاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر شێوازی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2013 ی عێراق به‌بێ به‌شداری کورد. ئه‌م ناڕه‌زاییه ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی کوردی به دوای خۆیدا هێناوه له حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت بودجه له عێراقدا به تاک لایه‌نه په‌سه‌ندکرا دوور له گیانی ڕێکه‌وتن و هاوبه‌شی وه‌ک ده‌ڵێت یانی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌ستوری عێراقی له‌سه‌ر داڕێژراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک دکتۆر ڕۆژ ئاماژه‌ی پێده‌کات وه‌های کرد کاربه‌ده‌ستانی کورد له به‌غداوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌که و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیش.
دکتۆر شاوه‌یس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هۆکاری تریش هه‌ن بۆ کشانه‌وه له به‌غدا هه‌ر به‌ته‌نها بودجه نییه به‌ڵکو کێشه‌ی تریش هه‌ن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی خۆشحالیه هاوهه‌ڵوێستی له نێوان هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردیه‌کان له‌سه‌ر کشانه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی ده‌نگ و باس ئاماژه‌یان پێکردووه که ناکۆکی له ڕوانینه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و کشانه‌وه‌یه، دکتۆر شاوه‌یس ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی گووت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئاڵ و گۆڕی بیروڕا کراوه له نێوان ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: