حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوان یه‌ک ئه‌وی تر گوناهبار ده‌کات به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له شاری حه‌ڵه‌ب.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی پشتڕاست کرایه‌وه ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌م جاری به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌کانه له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
ده‌مڕاستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت ناتوانێت ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست بکاته‌وه به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌ک ئه‌و چه‌کانه‌ی به‌کارهێنابێت ئه‌وا پێشێلکاریه‌کی گه‌وره‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه.
وه‌ین وایت شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ئاماژه‌کان به بۆنکردنی (کلۆرین) شتێکی سه‌یره جونکه ئه‌م مه‌تریاڵه له یه‌که‌م شه‌ڕی جیهانیدا به‌کارهاتووه، وه ده‌شڵێت ئه‌و دوو جۆره چه‌که کیمیاییه‌ی حکومه‌تی سوریا هه‌یه‌تی ئه‌وانه‌ن تایبه‌تن به ده‌مار که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ژه‌هراوین خه‌ڵکێکی که‌م ده‌ربازیان ده‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانی عێراق بینرا.
به‌ڕێز وایت ده‌شڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی سوریادا زۆر سه‌خته بتوانرێت ئه‌مه یه‌کلایی بکرێته‌وه به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی چه‌کی کیمیاییه له سوریا حکومه‌تی وڵاته‌که‌یه.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه که سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێنابێت.
ڕۆژی سێ شه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی سوریا دیمه‌نه‌کانی دانیشتوانی خان ئهلعهسهلی بڵاوکردۆته‌وه که به خێرایی ده‌گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه حکومه‌تیه‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب.
له‌و دیمه‌نه ته‌له‌فزیۆنیانه‌دا برین به جه‌سته‌ی هیچ که‌سێکه‌وه نه‌ده‌بینرا به‌ڵام پێده‌چوو هه‌ناسه تهنگیهکی زۆریان هه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: