10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی عێراقدا ڕه‌ت ده‌بێت و هێشتاش سه‌قامگیری سیاسی له‌و وڵاته‌دا نه‌هاتۆته ئاراوه و مه‌ترسی و نیگه‌رانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ئاینزاییش هێشتا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر ژینگه‌ی عێراقدا.
شۆڕش حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌ر یه‌که له پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق بێجگه له‌وه‌ی متمانه‌یان به یه‌کدی نییه له ڕابردوو و ئێستا و ئاینده‌ی خۆشیان ده‌ترسن هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و جێگیریه سیاسیه‌ی پێویسته نه‌هاتۆته ئاراوه.
گه‌یشتنه ترۆپکی قه‌یرانی سیاسی عێراق له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا بوو وه وه‌ک به‌ڕێز حاجی ده‌ڵێت عه‌ره‌بی شیعه و سوننه وه‌هایان ده‌زانی هه‌ر که ئه‌مریکا کشایه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان ده‌توانێت ئه‌و خه‌ێاڵانه‌ی هه‌یه‌تی به‌جێیان بگه‌یه‌نێت، شیعه‌کان بۆ جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌یانه و سوننه‌کانیش بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ده‌ستیان چوو.
ڕۆڵی کورد له‌م هاوکێشانه‌ی عێراقدا له پاش 10 ساڵ له ڕزگارکردنی وڵاته‌که وه‌ک شۆڕش حاجی ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌ن بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی کورد له به‌غدا له‌وانه هه‌ردوو پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه که‌وتوونه‌ته سه‌رپێی خۆیان و هێزی ناوچه‌ییشیان له‌گه‌ڵدایه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حاجی ئاماژه‌ش به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی لایه‌نی کوردی ده‌کات له حکومه‌تی عێراقدا و ده‌ڵێت به‌بێ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ک و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌موو هێزه کوردستانیه‌کاندا وه ئه‌گه‌ری کشانه‌وه ته‌نها بڕیارێکی کاردانه‌وه‌یی ئاره‌زوومه‌ندانه بێت له‌سه‌ر خاڵێکی بچوکی ناو بودجه ئه‌وا سودی بۆ کورد نابێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: