دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا نیگه‌رانیه‌کی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێونه‌ته‌ویی و ناوخۆیی عێراقیش.
له ڕاگه‌یاندنێکدا مارتن کۆبله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق نیگه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له هه‌ردوو پارێزگاکه‌دا.
کۆبله‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا ده‌ڵێت هیچ دیموکراسیه‌تێک به‌بێ هه‌ڵبژاردن نابێت و گه‌لی عێراقیش خواستێکی زۆریان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی عێراق پرۆسه‌ی دیموکراسی ده‌خاته به‌رده‌م کێشه‌ی گه‌وره‌وه و ده‌شڵێت هه‌ر ته‌نها له دوو پارێزگادا نییه که هه‌ڵبژاردن ناکرێت چونکه له پارێزگای که‌رکوکیش ناکرێت چونکه تا ئێستا هیچ یاسایه‌ک دانه‌نراوه بۆ ئه‌و باره تایبه‌ته‌ی به که‌کوک دراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر کیانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات نا سه‌قامگیریی دیموکراسی له عێراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا و ئه‌زموونی ژیانی ڕێبه‌رانی عێراقیش له ئێران و له سوریا باشترین نیشانه‌یه بۆ نه‌بوونی دیموکراسی له بیرکردنه‌وه‌یاندا و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێکیشیان که له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ژیاون نه‌یانتوانیوه سود له ئه‌زمونه دیموکراسیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ربگرن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: