ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران نه‌ک هه‌ر ته‌نها له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکدا ماونه‌ته‌وه به‌ڵکو هێشتا له هزری زۆرێک له وڵاتیانی ئێرانی‌دا پرسیاری نوێ دروست ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش بکرێت.
ئه‌مساڵ ڕۆژنامه‌وانانی کورد له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا 115 یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌وانی کوردی به‌رز ڕاده‌گرن.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاشته‌وایی و لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵێکی تر بۆ کوشتن ڕزگاری ده‌بێت.
3 ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش وه‌رگرتنی زانیاری یاداشتێکیان داوه به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی زیندانی نهێنی له هه‌رێم.
هێشتاش نوێنه‌رانی کورد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رانی کورد و هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش له ئارادان.
جارێکی تریش سه‌رۆکی سوریا لێبوردنێکی گشتی ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه تاوانیان ئه‌نجام داوه.
له سه‌روبه‌ندی هاتنه ئارای قسه و باس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، مشت و مڕ له نێوه‌نده‌کاندا گه‌رم و گوڕه سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم.
له پاش کۆبونه‌وه‌کانی شاندی کوردی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و هه‌روه‌هاش لهگيل سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا بڕیار دراوه لیژنه پێکبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن.
کشانه‌وه‌ی کورد له به‌غدا به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانه‌وه درێژه ده‌کێشێت و وه‌ک ده‌گوترێت له‌وانه‌یه هه‌روا به زوویی ئاڵۆزیه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بن.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی به‌رده‌وام ده‌کرێت ئه‌وه‌یه ئایا ئایندهی سوریا به چی ده‌گات و ئایا کورد له سوریادا ده‌توانن له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای ڕه‌وشی نوێی وڵاته‌که‌دا مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆچۆته ناو شه‌قامی عێراقیه‌وه. هه‌روادێ و ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌م قه‌یرانه زۆر بوار و نێوه‌ندی وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق کردووه تا ئاماده‌کاری بکرێت بۆ کردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌که‌دا.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی به دووری نازانن ئه‌گه‌ر بێتوو ڕه‌وشی سیاسی عێراق به‌م ڕه‌هه‌ندانه‌ی ئێستاوه‌ی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا شیانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که‌دا زۆر ده‌بێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کردووه تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌روه‌هاش په‌رله‌مانی هه‌رێم له پێش ڕۆژی 8 ی مانگی نۆدا بکرێن.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی وێڕای ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌وه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له نێوه‌ندی هه‌روادێ و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌کدا ده‌ڵێت پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی ده‌بێته چاره‌سه‌ری ئاڵۆزیه‌کانی عێراق.
له هه‌ڵبژاردنی پێشووی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی زۆر کران تا جارێکی تر مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین له مه‌یدانی فیرده‌وس ڕوخێندرا و کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دیکتاتۆری هێنرا له عێراقدا.
بۆ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانی عێراق زۆر بوون و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنهکاندا.
زیاتر نیشـان بده