سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاشته‌وایی و لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵێکی تر بۆ کوشتن ڕزگاری ده‌بێت.
سه‌رچاوه ئاسایشیه‌کان ده‌ڵێن پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕی به کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی (قه‌یس ئهلشهزری) دا دووان له پاسه‌وانه‌کانی بریندار ده‌بن.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌مه سێهه‌م جاره هه‌وڵی کوشتنی (قه‌یس) ده‌درێت و ده‌شڵێت ناکرێت ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ک شکستێک بۆ ئه‌و هه‌وڵه ئاشته‌واییانه دابنرێن که له وڵاته‌که‌دا ده‌درێن و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر عێراق پێویستی به‌و هه‌وڵانه هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت له‌م ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌ی عێراقدا پشکی شێر له ئه‌ستۆی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه و سه‌رکرده‌کانی تری وڵاته‌که‌ش به کورد و عه‌ره‌ب و لایه‌نه‌کانی تریشه‌وه به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆیه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: