له هه‌ڵبژاردنی پێشووی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن فێڵ
و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی زۆر کران تا جارێکی تر مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هیچ جۆره گۆڕانێکی بنچینه‌یی به‌دوای خۆیدا ناهێنێت له سیسته‌می سیاسی وڵاته‌که‌دا له‌و ڕوانگهیهوهیهی هه‌رچ جۆره گۆڕانکارییه‌ک بێته ئاراوه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه.
به‌ڕێز که‌ریمی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێک له گرفته‌کانی ناڕه‌زاییه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌وه‌بووه که میر حوسه‌ین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕوبی بوونه پێشه‌نگ تیایدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، عه‌لی که‌ریمی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئۆپزسیۆنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش له ئێران‌دا به‌هۆی گرفته‌کانیانه‌وه خاوه‌ن تواناییه‌کی ئه‌وتۆ نین و ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه وه‌ک ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی کوردیه که تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕێکخراوه‌یی تره له ئۆپزسیۆنی ئێرانیه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: