سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش بکرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دوابه‌دوای وه‌ڵامه‌که‌ی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دێت که ده‌ڵێت کۆمیسیۆن ده‌توانێت تا مانگی نۆی ئه‌مساڵ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن بکات.
ڕابوون مه‌عروف، چاودێری سیاسی له‌وبڕوایه‌دایه یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی ده‌بنه پێوانه بۆ دنگدان له‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاستی وابه‌سته‌یی لایه‌نه سیاسیه‌کانه به‌و په‌یمانانه‌ی داویانه به خه‌ڵک و هه‌روه‌هاش ئه‌و په‌یمانانه‌ی ده‌درێن چه‌ندێک له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستاندایه.
به‌ڕێز مه‌عروف که توێژه‌ری بواری فه‌لسه‌فیشه ده‌ڵێت فاکته‌ری تریش هه‌ن له هه‌رێمه‌که‌یدا که وه‌ها ده‌کات ببنه بنه‌ما بۆ ده‌نگده‌ران له‌وانه ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی دوو لایه‌نه‌که‌ی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم سه‌پاندویانه به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی گۆڕانکاری له هاوسه‌نگی هاوکێشه‌ی هێزدا له‌پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، ڕابوون مه‌عروف ده‌ڵێت هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و گۆڕانکاریه به‌دی ده‌کرێت پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری دا به لیستی جیا له پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکات.
به‌ڕێز مه‌عروف به دوریشی نازانێت پارتی و یه‌کێتی ببنه که‌مینه له په‌رله‌ماندا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت په‌یمانه‌کانیان نه‌بردۆته سه‌ر وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆشیان خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: