زۆرێک له چاودێرانی سیاسی به دووری نازانن ئه‌گه‌ر بێتوو ڕه‌وشی سیاسی عێراق به‌م ڕه‌هه‌ندانه‌ی ئێستاوه‌ی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا شیانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که‌دا زۆر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات وه‌ک زۆرێک له سیاسیه‌کانی وڵاته‌که جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه کێشه‌یه له به ئاڕاسته‌بردنی سیسته‌می سیاسی و نه‌بوونی هاوبه‌شیه‌کی هاوسه‌نگه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن و به‌شداری پێنه‌کردنی لایه‌نه‌کانی تره له بڕیاره‌کانی وڵاته‌که‌دا.
ده‌وڵه‌تی یاسا که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ده‌ڵێت له عێراقدا هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسی نییه و به‌ڵکو هه‌ندێک پارتیی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه.
پێشنیاز زۆرن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق له‌وانه وه‌ک دکتۆر زافر ئه‌لعانی، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دادوه‌ریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
دکتۆر زافر ئه‌لعانی ده‌ڵێت پێویست به چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه به نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقدا و ئه‌م کرده‌یه‌ش پێویسته به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت.
دکتۆر ئه‌لعانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات کوده‌تایه، کوده‌تا به‌سه‌ر دیموکراسیدا، کوده‌تا به‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانی هاوبه‌شیدا، کوده‌تا به‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌کان و کوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستوردا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر زافر ئه‌لعانی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: