کشانه‌وه‌ی کورد له به‌غدا به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانه‌وه درێژه ده‌کێشێت و وه‌ک ده‌گوترێت له‌وانه‌یه هه‌روا به زوویی ئاڵۆزیه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بن.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت نکوڵی له گرنگی دیالۆگ ناکرێت به‌ڵام له‌وه گرنگتر دانانی میکانیزمه بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌کاندا ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر دێته ئاراوه، وه ده‌شڵێت پێویسته نێوه‌ند ڕاگه‌یاندنێک بڵاوبکاته‌وه وه‌ک نیاز باشی به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی دانوستاندنه‌کان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی پێویست به لایه‌نی سێهه‌م هه‌یه تا بکه‌وێته نێوان هه‌ردوولاوه چونکه متمانه‌که‌ی نێوانیان ئێجگار که‌مه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق فرمانێکی مۆر کردووه که به‌پێی ئه‌و فرمانه ته‌واوی ئه‌و کوردانه‌ی پۆستیان له حکومه‌تی عێراقدا هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌یه له مۆڵه‌تی به‌زۆردان.
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێتگرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی کوردی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: