3 ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش وه‌رگرتنی زانیاری یاداشتێکیان داوه به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی زیندانی نهێنی له هه‌رێم.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا، یه‌کێکه له‌و سێ ئه‌ندامه و ده‌ڵێت له ده‌می کارکردنی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ناوی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک تۆمارکراون که له خانه‌ی بێسه‌روشوێن بوواندا دانراون، و ناوی دووان له‌وانه که له ساڵی 2004 ه‌وه گیراون و که‌س نه‌یبینیون، وه‌ک ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی زانیاریان به‌ده‌ستهێناوه که ئێستا له یه‌کێک له گرتوخانه‌کانی شه‌قڵاوه‌ن و سه‌ردانیان کردوون.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا ده‌ڵێت ( ئاکۆ حه‌مه‌د ئه‌مین) وه (وسو فه‌قێ نه‌بی) له‌سه‌ر کوشتنی که‌سێکی تر ده‌ستگیر کراون، به‌ڵام دۆسێکان بریتین له ژماره‌یه‌ک پێشێلکاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح که ئایائه‌و دوو گیراوه له‌و ماوه‌یه‌دا که له زیندانی نهێنیدا بوون که‌سی تریان بینیوه، سه‌رگوڵ ڕه‌زا ده‌ڵێت ئه‌و پرسیاره‌یان لێکردوون به‌ڵام گوتوویانه که‌سیان نه‌بینیوه چونکه هه‌ر یه‌که‌یان له ژورێکی تاکه که‌سیدا بوون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: