ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا کۆتای‌یان به کۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌که‌ی خۆیان هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کانی له کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئهستهنبوڵیاندا بوون.
ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا زۆرن، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌یان پێکردووه ته‌باییه‌کی ئه‌وتۆ نابینرێت له نێوان ئۆپزسیۆنی ناو سوریا و ئۆپزسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا.
ئۆپزسیۆنی چه‌کداری سوریا که خۆی له ناو له‌شکری ئازادی سوریادا ده‌بینێته‌وه وه‌ها ده‌ڕوانێته ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه که زۆر به ساده‌یی کار ده‌کات و نه‌شیتوانیوه پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا به‌ده‌ستبێنێت.
هاوکات ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ش پێی وایه ئه‌و ئۆپزسیۆنه‌ی ناوه‌وه‌ی سوریا سه‌ربه‌خۆیانه کار ده‌کات و نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ پاراستنی یهکڕیزیهکان له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌درێن.
یاسر ئه‌لنه‌جار ، ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی سوریا ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و ناته‌باییانه‌ش بوونه هۆکارێک تا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌ستانبوڵدا قسه له‌سه‌ر ناکۆکیه‌کان بکرێت نه‌ک له‌سه‌ر دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کانی په‌یوه‌ندییان به ئایندهی سوریاوه هه‌یه.
ئه‌لنه‌جار ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی سوریا له 7 ڕۆژی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی هیوابڕوانه و نا بابه‌تیانه کاری ده‌کرد و نه‌یتوانی هێنده‌ی ڕووداوه‌کانی ناو سوریا بێت له ڕوانگه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له ناو وڵاته‌که‌دا ده‌درێن. هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت له ئه‌نجامی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییه‌وه خرایه سه‌ر هاوبه‌ندی نیشتیمانی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا ئه‌وجا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به ڕێکه‌وتن و سازان هه‌ندێک ئه‌نجام بێنه ئاراوه له‌وانه به‌رفراوانکردنی پانتایی ئه‌م ئۆپزسیۆنه له ڕێی زیادکردنی ئه‌ندامه‌کانیه‌وه 15 ئه‌ندام بۆ له‌شکری ئازادی سوریا و 14 ئه‌ندام بۆ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و 14 ئه‌ندامی تریش بۆ لایه‌نه‌کانی تری سوریایی.
یاسر ئه‌لنه‌جار له‌وبڕوایه‌دایه هاوبه‌ندی نیشتیمانی سوریا به کار و ئه‌رکی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه و ده‌ڵێت ئه‌م هاوبه‌ندیه ته‌نها ڕوانینی بۆ ئۆپزسیۆن بوون و لایه‌ن و لایه‌نکاری هه‌یه له ده‌ره‌وه و نه‌یتوانیوه ڕۆبچێته ناو ڕووداه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که هه‌ر بۆیه‌شه بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی سوریا له کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا ژماره‌یک هۆکاری بۆ هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆن ڕیزبه‌ند کرد که ده‌شێت ببنه مایه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌م هاوبهندیهی ئۆپزسیۆن له لایه‌ن شه‌قامی سوریاییه‌وه.
ئه‌لنه‌جار ده‌شڵێت گوتاری ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆن گوتارێک بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و قوربانیانه‌ی له ناو سوریادا ده‌درێن پێوانه ناکرێت و له‌گه‌ڵ داواکاریه‌کانی سه‌رهه‌ڵداواندا له ناو وڵاته‌که‌دا یه‌کناگرێته‌وه له ده‌مێکدا ده‌بێت هه‌موو ئۆپزسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه به پێی ئه‌و داواکاریانه‌ی ناوه‌وه کار بکه‌ن.
ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سوریا ترۆپکی داواکاری سه‌رهه‌ڵداوانی ناو سوریایه.
ئه‌لنه‌جار ده‌شڵێت هۆکارێکی تری شکستهێنانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا ئه‌و فشاره‌یه که‌له‌سه‌ر هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆنه و باسیش له‌وه ده‌کات فشارێکی زۆر هه‌یه به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تیه‌کانی ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه تا به چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه قایل بێت له ئاکامی فشاره‌کانی ڕوسیایی و ئێرانی و ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت هه‌رێمیش. وه ده‌شڵێت ڕاپه‌ڕینی گه‌لی سوریا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سوریا بووه نه‌ک بۆ به‌شداریپێکردنی ئه‌و ڕژێمه له پرۆسه‌کانی ئایندهی سوریادا وه ئه‌مه‌ش هێڵێکی سوره و ئۆپزسیۆنی ناوه‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت گه‌لی سوریایه بۆ ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی کێشاوه.
ئه‌م ئه‌ندامه باڵایه‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی سوریا ده‌شڵێت نازانێت هاوبه‌ندی نیشتیمانی ئۆپزسیۆن چ جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئایندهی سوریا له ڕێی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌وه و ده‌شڵێت ڕوسیا هه‌رگیز ڕژد نییه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ قه‌یرانی سوریا، وه کاتێک موشه‌کی جۆری ( ئێس 300 ) ده‌دات به ڕژێمی سوریا یانی به‌هێزکردنی ئه‌و ڕژێمه و پشتیوان نه‌کردنی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دژایه‌تی کردنی خواسته‌کانی گه‌لی سوریایه. هه‌ر بۆیه ده‌بوایه هاوبه‌ندی نوێی ئۆپزسیۆن جه‌ختی له مه‌رج بکردایه‌ته‌وه بۆ به‌شداریکردنی له کۆنفرانسه‌که‌ی مانگی داهاتووی ژنێفدا نه‌ک ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌کی شه‌رمنانه که ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌زانراوه ئایا ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی گه‌لی سوریا بڕیاره‌کانیان به چ ئاقارێکدا ده‌بێت ، ئایا مل دانه بۆ فشاره‌کان یان پێداگرتنه له‌سه‌ر داواکانی گه‌لی سوریا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا وه‌ک ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیش ئاماژه‌یان پێکردووه هه‌وڵی ڕۆژئاوا له ئارادا بوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ئیخوانولموسلمینه‌کانی سوریا له‌ناو ئۆپزسیۆندا.
چاو‌دێر له ناو سوریاوه ده‌ڵێن ئیخوانه‌کان کاریگه‌رترین هێزن له‌ناو ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریادا و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌یی ترین لایهنیشن که توانای ئاڕاسته‌کردنی ئۆپزسیۆنیان هه‌یه.
یاسر ئه‌لنه‌جار ده‌ڵێت بۆخۆی که له‌ناو سوریادایه ڕۆڵی ئیخوانه‌کان به‌و شێوه‌یه نابینێت وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵێ ئیخوانه‌کان به‌شێکی ئۆپزسیۆنن له ده‌ره‌وه به‌ڵام به‌شدارییان له ناوه‌وه به شێوه‌یه‌کی گه‌وره نییه، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌گه‌ر ئیخوانه‌کان ده‌خوازن نزیکتر بنه‌وه له شه‌قامی سوریایی ئه‌وا پێویسته داواکاریه‌کانیان هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ داواکانی گه‌لی سوریادا نه‌ک به‌پێی خواستی ده‌ره‌کی بێت چونکه ئه‌م شۆڕشه‌ی گه‌لی سوریا هه‌ر ته‌نها بۆ لایه‌نێک نییه جا ئایا ئیخوانه‌کان بن یان لێبراڵه‌کان یان چه‌په‌کان یانیش هه‌ر لایه‌نێکی تر.
ئه‌لنه‌جار ده‌شڵێت ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی گه‌لی سوریا ئایدیۆلۆژیا جیاجیاکانی له ده‌وری خۆی کۆکردۆته‌وه نه‌ک ئایدیۆلۆژیه‌ت و به‌رنامه‌ی لایه‌نێک توانیبێتی گه‌لی سوریا به‌لای خۆیدا ڕاکێشابێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یاس ئه‌لنه‌جار، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که: