زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌کانی له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌کرێن له نومایشتێکی شانۆیی زیاتر هیچ شتێکی تر نین.
سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان هاوڕایه و ده‌ڵێت له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا چاکسازی مه‌حاڵه و هه‌رگیزیش ده‌رفه‌ت ته‌نانه‌ت بۆ هاتنه ئارای زه‌مینه‌یه‌کی ئه‌گه‌ریش بچوک بێت نادرێت به دیموکراسی.
عومه‌ری ئێلخانیزاده ده‌ڵێت هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک له ئێران‌دا ده‌کرێت به‌شداربوون تیایدا به بڕیاری دامه‌زراوه‌کانی سیسته‌می وڵاته‌که‌یه و پێشوه‌ختیش هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه دیارکراون، جا وه‌ک ده‌ڵێت ئیدی به‌شدار بیت تیایدا یان نا چ جیاوازیه‌کی ده‌بێت.
به‌ڕێز ئێلخانیزاده ده‌شڵێت ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک بۆ هێنانه ئارای گۆڕانکاری له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی‌دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سیڤیڵیه و سندوقه‌کانی ده‌نگدان هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نییه و پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌کانیش له ئێران‌دا هه‌مان شێوه‌ی ده‌نگدانه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و حوسنی موباره‌ک ده‌یانکرد.
له وه‌ڵامی پرسیاریکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازانی ئێران تا جهندێک کاریگه‌رییان ده‌بێت به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێرانه‌وه؟ عومه‌ری ئێلخانیزاده سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ڕیفۆرمخوازان له‌وانه‌یه بتوانن سه‌رئێشه یان ده‌رده سه‌ریه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتداران دروست بکه‌ن به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئیسڵاح ته‌ڵه‌بان هه‌ر کۆماری ئیسلامیه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که پێشتر ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بووه و هیچیان نه‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: