وه‌ها بڕیاره سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی هه‌ولێر بکات و هه‌ر له‌وێش وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کات.
ڕاوێژکاری میدیا بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا مالیکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و گه‌وره به‌رپرسانی تری هه‌رێمه‌که‌دا کۆ ده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌که‌م جار نییه ده‌گوترێت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ڕۆژێکی دیاریکراودا ده‌گاته هه‌ولێر و ئایا ئه‌مجاره‌یان مالیکی ئه‌و سه‌ردانه ده‌کات و یانیش ئایا مالیکی مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و سه‌ردانه بکات؟ دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی ده‌رفه‌تێکی تره بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی هه‌ن و کاربه‌ده‌ستانی عێراقیش جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌و سه‌ردانه‌ی مالیکی.
دکتۆر سامان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هیوایه‌کی ئه‌وتۆ نییه به‌و سه‌ردانه بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان به‌ڵام سه‌ردانێکی پێویسته بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌و چارهسهرکردنانهی هه‌وڵیان بۆ ده‌درێت.
دکتۆر سامان فه‌وزی له‌وبڕوایه‌دایه جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کان ههنگاوێکی سه‌ره‌کین بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و ده‌شڵێت چونکه ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر مۆرکراون زاده‌ی ئه‌و سهروهختانهن که تیایدا مۆرکراون و ده‌شێت ئێستا پاش چه‌ند ساڵێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ریاندا پێویست به پێداچونه‌وه هه‌بێت پیایاندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: