له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ هه‌ولێر سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا کۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت کۆبوونه‌وه‌که کارنامه‌یه‌کی کراوه‌ی ده‌بێت چونکه کێشه‌کان زۆرن هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی عێراق و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که گوتبووی "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا کۆبووه‌وه ئه‌وا پێی ده‌ڵێت مافی چاره‌ی خۆنوسین بوونی نییه" دکتۆر فوئاد ده‌ڵێت نازانێت ئایا مالیکی مه‌به‌ستی له‌وه بووه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له ده‌ستوردا نه‌هاتووه یان نا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له دیباجه‌ی ده‌ستوری عێراقدا هاتووه، وه ده‌شڵیت ئه‌گه‌ریش مالیکی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت ئێستا کاتی خستنه ڕووی دۆسێی مافی چاره‌ی خۆنوسین نییه ئه‌وه ڕای مالیکی خۆیه‌تی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: