به‌شداری کچه به‌هره‌مه‌ندی کورد په‌رواس حوسه‌ین له به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵدا مشت و مڕێکی زۆری به دوای خۆیدا هێنا هه‌م له ناو به‌رنامه‌که‌دا و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌دا.
له یه‌کێک له ئه‌ڵقه‌کانی به‌رنامه‌که‌دا ئه‌حلام که یه‌کێکه له دادوه‌ره‌کان دۆسێی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌وروژێنێت له ده‌مێکدا ئه‌و به‌رنامه‌یه تایبه‌ته به خستنه ڕووی به‌هره‌ی هونه‌ری نه‌ک هزری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له میدیاکان و تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیاشدا وروژێنرا و هه‌زاران جۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ کرا و ده‌یان وتاریشی له‌سه‌ر نوسرا، به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن باس له ده‌سته‌واژه‌کانی هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک ڕاغب عه‌لامه ده‌کرا که ئه‌میش دادوه‌ڕێکی هه‌مان به‌رنامه‌یه.
ئه‌م ڕێگه بڕینه‌ی په‌رواس له‌م به‌رنامه‌یه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵدا هه‌روا سانا نه‌بووه، وه‌ک ده‌گوترێت نزیکه‌ی 15 هه‌زار به‌شدار له به‌رنامه‌که‌دا هه‌بووه و په‌رواس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زمانی عه‌ره‌بی نازانێت به‌ڵام توانی ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت و له به‌رنامه‌که‌دا به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا ده‌خاته به‌ر باس.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی ، ئیمامی مزگه‌وت
هانا شوان، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان
پشتیوانی بۆ ئه‌م خانمه به‌هره‌مه‌نده زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له هه‌ندێک له مزگه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه نه‌ک هه‌ر دژایه‌تی په‌رواس ده‌کرێت به‌ڵکو مینبه‌ری مزگه‌وتیش بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌کارده‌هێنرێت که به ئه‌رێنی باس له په‌رواس ده‌که‌ن.
جا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ مزگه‌وت ده‌بێته ئه‌و شوێنه‌ی به‌هره نوێکان خه‌فه بکات؟
به دڵنیاییه‌وه ده‌یان و سه‌دان به‌هره‌ی شاراوه هه‌ن ، ئایا زانراوه ڕێگه‌گرتن له‌و به‌هرانه چ جۆره کاره‌ساتێکی فه‌رهه‌نگی به دوای خۆیدا دێنێت؟
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر په‌رواس و په‌رواسه‌کانی تریش که‌مپه‌ینێک ده‌ست پێده‌کات وه‌ک پشتیوانی بۆ وه‌ک ئه‌ندامانی که‌مپینه‌که ده‌ڵێن ئه‌و چالاكوانان‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕووبه‌ڕووی سوکایه‌تی پێکردن ده‌بنه‌وه.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی تر ده‌بێت بکرێن ئایا ئه‌و جۆره دژایه‌تی کردنانه‌ی به‌هره نوێیه‌کان ڕای ته‌واوی که‌سایه‌تی و زانا ئاینیه‌کانه؟

زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: