له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خستنه ڕیفراندۆمی ده‌ستور ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم جارێکی تریش جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و به‌رنوسی ده‌ستوره بخرێته ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆوه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه له وتاره‌که‌یدا له ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره که 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا په‌سه‌ند کراوه هه‌موو قۆناغه یاساییه‌کانی خۆی ته‌واو کردوه و ده‌شبێت گه‌ل بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات.
هونه‌ر تۆفیق: ئه‌م سه‌روه‌خته‌ی ئێستای هه‌رێم ئه‌و سه‌روه‌خته نییه که به‌رنوسی ده‌ستوره‌که‌ی تیادا داڕێژرا
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا ( بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان – یه‌کگرتووی ئیسلامی – کۆمه‌ڵی ئیسلامی ) هاوڕان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنوسی ده‌ستوره بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که به مه‌به‌ستی ده‌سکاری کردنی ئه‌و به‌ندانه‌ی مشت و مڕیان له‌سه‌ره و ئه‌وجا بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.
ئه‌مین فه‌ره‌ج : هه‌موو لایه‌نه‌کان له ڕووی تیۆریه‌وه باس له ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی ده‌که‌ن به‌ڵام له ڕووی پراکتیکیه‌وه نا.
ئه‌م جۆره جیاوازی ڕوانینه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی ئه‌م ڕیفراندۆمه هاتۆته ئاراوه بۆته مایه‌ی ترس و گومان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه له‌و هه‌رێمه‌دا.
به‌ڵێن ساڵح له مێزگردێک‌دا میوانداری دوو شاره‌زا ده‌کات و باس له ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که ده‌که‌ن.
میوانه‌کانی مێزگرده‌که:
ئه‌مین فه‌ره‌ج، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: