هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕێکه‌وتنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ تورکیادا مۆر ده‌کات وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه.
ڕێژه‌ی توندوتیژیه‌کان چه‌ندێک بن، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش بیانوی بۆ ده‌دۆزرێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوێیه‌ک به به‌ره‌نجامه‌کانی و دهرهاوێشتهکانیشی بدرێت.
ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی هه‌رێم.
هه‌ندێک له چاودێران وه‌ها ده‌ڕواننه ڕێکه‌وتنه ناوکیه‌که‌ی نێوان زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا و تاران که سه‌رکه‌وتنێکه بۆ حکوموته‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی.
یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی نێوان نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و نوێنه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که ڕۆژی 22 مانگی یه‌ک ده‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیاری کردووه.
پاش چوار ڕۆژی وتووێژی چڕ و پڕ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش پشتڕاستی کرده‌وه.
ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کی زۆر بکاته سه‌ر ڕه‌وشی کورد له ناوچه‌که‌دا.
وتووێژی شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران له ژنێڤ به‌رده‌وامه.
له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق باس له ڕه‌وشی ناجێگیری ناو هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کان ده‌کرێت و ئه‌ندامێکی کوردیش له په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌ڵێت ئه‌و ناجێگیریه له ئاکامی ناکۆکیه سیاسیه‌کان نییه.
هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتۆته ئاراوه و هه‌روادێ پرسی دیموکراسی له بره‌ودایه و ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و هه‌ندێکیش له‌و ڕژێمانه داڕمان.
هه‌نگاوه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیان پێ‌کرد، هه‌رچه‌نده هێشتا هێڵه گشتیه‌کان دیارنهکراون بۆ پێکهێنانی ئه‌م کابینه نوێیه.
جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی کرد به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
جارێکی تریش پارێزگای به‌سره له باشوری عێراق داوا ده‌کاته‌وه ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ڕوسیا سوره له‌سه‌ر به‌شداربوونی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆنفرانسی ژنێڤ دوودا و ده‌شڵێت ده‌بێت تاران ڕۆڵی هه‌بێت.
یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ی له سه‌ردانه‌که‌ی تورکیای سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گیرێت نه‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری هه‌رێمه‌که‌یه له شانده‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا.
هه‌ندێک له سیاسیه‌کانی عێراق چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌ڵێت پێی وانییه گۆڕانێکی ئه‌وتۆ له هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقدا بێته ئاراوه.
له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی تورکیا و عێراق له سۆنگه‌ی ئارامکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان باسیش له هاسه‌نگی سیاسی ده‌کرێت سه‌باره‌ت به تواناییه‌کانی ئانکه‌ره له پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌دا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.
ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی کاتی له کوردستانی سوریادا ژماره‌یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێت.
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سوریا (په‌یه‌ده) پڕۆژه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند تایبه‌ت به پێکهێنانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کی کاتی بۆ کوردستانی سوریا.
زیاتر نیشـان بده