جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی کرد به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کانی بزوتنه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ قۆناغی ئێستای هه‌رێم و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ بریتیه له خاڵه هاوبه‌شه‌کان و ئه‌وجا له کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوودا باس له ورده‌کاریه‌کانی خاڵه جیاوازه‌کان ده‌کرێت و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک ده‌درێت بۆیان.
دکتۆر موحه‌مه‌د حاجی ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا و کاتی ئه‌م وتووێژه هێشتا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌داوه ئایا به‌شدار ده‌بێت له کابینه‌ی نوێ‌دا یان نا وه ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش که هه‌موو لایه‌ک په‌سه‌ندی بکات و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان بێت ئه‌وا به‌شداری له حکومه‌تدا ده‌کرێت وجه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێم حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا 4 ساڵی داهاتوو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیازانه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کگرتووی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی) له پاش ڕووداوه‌کانی 17ی دوو وه‌ک پاکێجی چاکسازی خستیانه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم به‌س بێت بۆ جێبه‌جێکردنیان؟ دکتۆر موحه‌مه‌د حاجی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کانی بزوتنه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت دیاره دۆسێی چاکسازی دۆسێیه‌کی ڕه‌ها نییه و حکومه‌تی چوار ساڵی داهاتوو کۆتایی دنیا نییه و کابینه‌ی تری به‌دوادا دێت، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت جه‌خت کردنه‌وه بۆ بنه‌بڕ کردنی کێشه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن گرنگن له‌وانه ڕێگه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی حیزب له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: