یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی نێوان نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و نوێنه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که ڕۆژی 22 مانگی یه‌ک ده‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیاری کردووه.
کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی سوریا که به کۆنفرانسی ژنێڤ دوو ناسراوه به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنانێکی ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی زیاتر له دوو ساڵه‌ی سوریایه و هه‌تا ئێستاش وێڕای هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا و ڕوسیا بۆ سازدانی ئه‌م کۆنفرانسه چه‌ند جارێک دواخراوه.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌دامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت چۆنیه‌تی به‌شداری کورد له کۆنفرانسه‌که‌دا که‌وتۆته سه‌ر شێوازی بانگهێشتنه‌که‌ی و ده‌شڵێت هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کوردی به گرنگیه‌وه له‌م کۆنفرانسه ده‌ڕوانن و پێشیان باشه به جیا له ئۆپزسیۆنی عه‌ره‌بیی سوریا کورد بانگهێشتی کۆنفرانسه‌که بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز گه‌دۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر شاندی کوردی به جودا بانگهێشت بکرێت سه‌نگیه‌کی زیاتری ده‌بێت له کۆنفرانسه‌که‌دا که به گرنگ ناودێری ده‌کات بۆ ئایندهی سوریا و ده‌شڵێت پێکهاته‌ی کورد له سوریادا داوای کردووه وه‌ک شاندێکی جیاواز بانگهێشت بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: