هه‌ندێک له چاودێران وه‌ها ده‌ڕواننه ڕێکه‌وتنه ناوکیه‌که‌ی نێوان زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا و تاران که سه‌رکه‌وتنێکه بۆ حکوموته‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی.
له‌ناو ئێران‌دا ناکۆکی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ڕوانینانه هه‌ن و هه‌ندێک ده‌یبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له‌سه‌ر مۆرکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه دابووی.
خالید موحه‌مه‌د زاده، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ناکۆکیش له ناو به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازانی ئێرانیشدا هه‌یه و هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ده‌بوایه ئه‌م ڕێکه‌وتنه له سه‌روه‌ختی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی موحه‌مه‌دی خاته‌میدا بکرایه و ڕێبه‌ریی ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بدایه .
به‌ڕێز موحه‌مه‌د زاده ده‌شڵێت ئۆپزسیۆنی ئێرانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه وه‌ها سه‌یر ده‌کات که ته‌مه‌نی ڕژێمی ئێران درێژده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت لایه‌نی سیاسی کوردیش هه‌بووه که گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نامه‌یان بۆ سه‌رۆک ئۆباما ناردووه تا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران‌دا دانه‌نیشێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: