هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕێکه‌وتنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ تورکیادا مۆر ده‌کات وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه.
به‌غدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه ده‌ڵێت داوا ده‌کات حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که بێده‌نگ نه‌بێت.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت دۆسێی نه‌وت و گاز ده‌سه‌ڵاتێکی هاوبه‌شی نێوان نێوه‌ند و هه‌رێمه و ده‌شڵێت پێویسته هه‌موو پرۆسه‌کانی ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که په‌یوه‌ندییان هه‌یه پێوه‌ی ده‌بێت به هاوبه‌شی ئه‌نجام بدرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر له‌تیف ده‌شڵێت هه‌تا ئێستا له وڵاته‌که‌دا یاسای نه‌وت و گاز نییه و هه‌ر بۆیه‌شه هه‌ر لایه خۆی به خاوه‌ن ماف و به دروست ده‌زانێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: