پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سوریا (په‌یه‌ده) پڕۆژه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند تایبه‌ت به پێکهێنانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کی کاتی بۆ کوردستانی سوریا.
ئه‌و ناوچانه‌ی له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه بریتین له جزیر و کۆبانێ و عه‌فرین.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه کاردانه‌وه‌ی به دوادا هات. ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا پشتیوانیان ڕاگه‌یاندووه وه‌ک پارتی دیموکراتی کورد له سوریا، پارتی چه‌پی کورد، پارتی چه‌پی دیموکرات، پارتی لێبراڵ، پارتی کۆمۆنیست، ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌ب و کریسچیانه‌کانیش پشتیوانیان ڕاگه‌یاندووه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
هیوا عوسمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
به‌ڵێن ساڵح مێزگرده‌که‌ی ئاماده کردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموکراتی کوردی که عه‌بدولحه‌کیم به‌شار سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتی ئازادی، هه‌روه‌ها پارتی یه‌کێتی کوردستان دژی پڕۆژه‌که‌ی په‌یه‌ده وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه‌کانیش هێشتا نه به ئه‌رێنی و نه به نه‌رێنی هیچ تێبینیه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌داوه پارتی پێشڤه‌رۆ و پارتی یه‌کێتی کورد و هه‌روه‌هاش پارتی چاکسازی.
هاوکات ڕۆژی 5شه‌ممه له په‌یامێکدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به مه‌خابنیه‌وه باس له‌و پڕۆژه‌یه‌ی په‌یه‌ده ده‌کات و ده‌ڵێت " ڕاستە ئێمە زۆر تێبینیمان لەسەر سیاسەت و ڕەفتاری پەیەدە هەیە بەڵام پێمانخۆشە بگەڕێنەوە بۆ كۆدەنگیی كوردی، چونكە تاكڕۆیی نە سوودی بۆ ئەوان هەیە نە بۆ گەلی كورد".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت "جێگەی داخە لایەنی پەیەدە سەرباری سوودوەرگرتنی لە ڕێككەوتنی هەولێر ئامادە نەبوو پابەندی بێت و هەموو لایەنەكانی بەلاوە نا و هەوڵیدا بەزۆری چەك و بە ڕێككەوتنی نهێنی لەگەڵ ڕژێم خۆی بكاتە ئەمری واقعی سەربازی".
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: