ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی هه‌رێم.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پاش ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 21 ی مانگی 9 وه هاتنه ئاراوه ئێستا ڕه‌وشه‌که‌ی گۆڕیوه و تێگه‌یشتنی کردووه به پێداویستی، وه پێشتر وه‌ک دکتۆر هه‌ڤاڵ ده‌ڵێت هیزه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به تایبه‌تیش پارتی دیموکراتی کوردستان به ڕژدیهوه دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کانی وه‌رنه‌ده‌گرت به‌ڵام له‌پاش ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕژدیهکی زیاتر بۆ گوێگرتن و تێگه‌یشتن هاتۆته ئاراوه.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ده‌شڵێت له ئێستادا هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێویستی به حکومه‌تێکی بنکه فراوان نییه که لایه‌نه‌کان جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه چونکه له ڕابردوودا ئه‌و متمانه‌یه دروست نه‌بووه، به‌ڵکو پێویست به‌و حکومه‌ته هاوبه‌شیه نیشتیمانیه هه‌یه که بتوانێت زه‌مینه‌ی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات بێنێته ئاراوه و دیموکراسیه‌تیش مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتوویژی له‌گه‌ڵ دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: