Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت پێی وانیە پوتن چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گومانی کرد لەوەی لەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن چەکی تاکتیکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، لە کاتێکدا کە ئۆکرانیا داوای چەکی زیاتر لە ڕۆژئاوا دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی دژی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا.

دوو ڕۆژ دوای ئەوەی ڕووسیا شارەکانی ئۆکرانیای موشەکباران کرد، زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی موشەکی لە کیێڤی پایتەخت لێدرایەوە، هاوکات چەند تەقینەوەیەک ناوچەکانی خێرسۆن و میلیتۆپۆڵی باشووری ئۆکرانیایان هەژاند.


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی " پوتن ئەکتەرێکی ژیرانەیە کە حساباتێکی زۆر هەڵەی کردووە."

کاتێک پرسیاریشی لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا پێی وایە پوتن چەکی تاکتیکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت، بایدن لە وەڵامدا وتی " پێم وانیە بەکاری بهێنێت."

ڕۆژی سێشەممە سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی دوابەدوای هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، هاوپەیمانێتییەکە تێبینی هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە لە دۆخی ئەتۆمی ڕووسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG