Accessibility links

ڕووسیا: " هاندانی ئۆکرانیا " لەلایەن ئەمەریکاوە چارەسەری دیپلۆماسی ئاڵۆز دەکات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا دەڵێت ڕووسیا کراوەیە بە ڕووی دیبلۆماسیدا، بەڵام هاندانی " بارە دەروونییە شەڕانگێزیییەکەی " ئۆکرانیا لەلایەن ئەمەریکاوە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ململانێکە ئاڵۆز دەکات.

زاخارۆڤا لە ماڵپەڕی وەزارەتەکەدا نوسیویەتی " جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە بە تایبەتی بۆ ئەمەریکییەکان: ئەو ئەرکانەی لە ئۆکرانیا دامانناون چارەسەر دەکرێن."

وتیشی " ڕووسیا کراوەیە بە ڕووی دیپلۆماسیدا و مەرجەکانیش بە باشی زانراون. تاوەکو واشنتن زیاتر هانی بارە دەروونییە شەڕانگێزییەکەی ئۆکرانیا بدات، دۆزینەوەی چارەسەری دیبلۆماتی قورستر دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG