Accessibility links

بەڕیتانیا: هێزەکانی ڕووسیا لە شارۆچکەی باخموتی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا نزیکتر دەبنەوە


هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا نزیکتر دەبنەوە لە شارۆچکەی گرنگی ستراتیژی باخموت لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 2 کم بەرەو باخموت پێشڕەوییان کردووە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی " ڕووسیا بەردەوامە لە سەنگ خستنە سەر ئەرکە سەرەکییەکانی لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە کەرتی ناوەڕاستی هەرێمی دۆنباس، بە تایبەتی لە نزیک شارۆچکەی باخموت."

ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی هێزەکانی ئۆکرانیا لە نزیک باخموت لە شەڕێکی سەختتدا بوون.

باخموت لەسەر شەقامێکی سەرەکییە کە دەچێتەوە سەر شارەکانی سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک، هەردوو شارەکە دەکەونە هەرێمی دۆنباسەوە، کە هێشتا ڕووسیا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی نەکردووە. دۆنباس پێکهاتووە لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG