Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: بلینکن لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان و سەرۆک وەزیری ئەرمینیادا گفتوگۆی کردووە


 وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان ئیلهام ئالیڤ و سەرۆک وەزیری ئەرمینیا نیکۆڵ پاشینیاندا قسەی کردووە، گفتوگۆکانیش سەبارەت بە گرتنەبەری " هەنگاوە ئەرێنییەکان " بوون بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی لە نێوان دوو وڵاتەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا دەڵێت بلینکن ئاماژەی بە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی ئەمدواییانەی نێوان " ڕابەران و وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە " کردووە و داوای لێکردوون بەردەوام بن " لە گرتنەبەری کۆمەڵێک هەنگاو بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی ئاشتی."

لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ ئالیڤ، بلینکن پێشوازی لە ئازادکردنی 17 زیندانی جەنگی کردووە بۆ ئەرمینیا.

بلینکن لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ دوو ڕابەرەکە جەختی لە پشتیوانی ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ دیاریکردنی سنوورەکان بە ڕوونی، هەروەها جەختی لە پشتیوانی ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ پێکبەستی گواستنەوەکان و ناسینەوەی کەسانی ونبوو و گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوەکان و پرسەکانی دیکەش.

وتیشی " بلینکن تیشکی خستۆتە سەر گرنگیی گفتوگۆکان سەبارەت بە ماف و ئاسایشی دانیشتوانی ناگۆرنۆ کاراباخ و پێویستیی ئەوەی هەردوولا ئاگربەست بپارێزن و سەنگ بخەنەر سەر ئەو ڕێکەوتنەی کە گفتوگۆی لەسەر کراوە، وەکو ڕێگەیەک بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی."

ڕۆژی هەینی ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕێکەوتن لەسەر ئەرکێکی مەدەنی یەکێتی ئەوروپا بە درێژایی سنووری نێوان دوو وڵاتەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا وتی بلینکن لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ پاشنیان پێشوازی لە ڕێکەوتنەکە کردووە بۆ ئەرکێکی مەدەنی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سنوورەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG