Accessibility links

سوید دەیەوێت بە زووترین کات گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیادا دەستپێبکاتەوە


سەرۆک وەزیری سوید ئوڵف کریستەرسن
سەرۆک وەزیری سوید ئوڵف کریستەرسن

سەرۆک وەزیری سوید ئوڵف کریستەرسن دەڵێت سوید دەیەوێت گفتوگۆکان سەبارەت بە داواکەی سوید و فینلەندا بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا لەگەڵ تورکیا بە زووترین کات دەستپێبکاتەوە.

کریستەرسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هیچ پرسێکی ئاسایشی نیشتیمانی دیکە گرنگتر نیە لەوەی ئێمە لەگەڵ فینلەندا بە خێرایی ببینە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا."

تورکیا بۆ ماوەیەکی نادیار گفتوگۆ سێ قۆڵییەکەی لەگەڵ سوید و فینلەندادا سەبارەت بە ئەندامێتییان لە ناتۆدا دواخستووە، ئەوەش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ستۆکهۆڵمەوە کە سیاسییەکی ڕاستڕەوی سوید لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیادا لە ستۆکهۆڵم قورئانی سوتاند.

ساڵی ڕابردوو وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، سوید و فینلەندا بە فەڕمی داوای ئەندامێتییان لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا کرد. تاوەکو ئێستا تەنها تورکیا و هەنگاریا داواکەی ئەو دوو وڵاتەیان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پەسەند نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG