Accessibility links

تورکیا سەردانی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە


 وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار

خولوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سەردانێکی پلان بۆ داڕێژراوی هاوتا سویدییەکەی بۆ ئەنقەرە هەڵوەشاوەتەوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید مۆڵەتیان بە خۆپیشاندانەکانی ستۆکهۆڵم دا.

ئاکار وتی: لەم کاتەدا سەردانەکەی پال جۆنسۆن، وەزیری بەرگریی سوید بۆ تورکیا لە ٢٧ی مانگی یەکدا، بێمانا بووە، بۆیە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە.

جۆنسۆن وەزیری بەرگری سوید پلانی دانابوو هەفتەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتی هاوتا تورکەکەی گەشت بکات بۆ ئەنقەرە لە کاتێکدا سوید هیوادارە تورکیا پاڵپشتی بکات بۆ ئەوەی هەوڵەکانی بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ پەسەند بکات.

ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا باسیان لە نەبوونی ڕێوشوێنی گونجاوی خۆپیشاندان لە سوید کردووە و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکرانیا کاردانەوەی خۆی بە هاوتا سویدییەکەی گەیاندووە.

ئاکار بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، "قبووڵ ناکرێت هەنگاوێک نەدرێت یان کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم خۆپیشاندانانە نەبێت، کارە پێویستەکان پێویست بوو ئەنجام بدرێن، دەبوو ڕێوشوێن بگیرایەبەر".

تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر خۆپیشاندانەکان، کە تیایدا کتێبی پیرۆزی موسڵمانان قورئان دەسوتێنرێت.

تورکیا سویدی تۆمەتبار کرد بەوەی "ڕێگەی داوە بە سیاسەتمەدارێکی ڕاستڕەوی توندڕەو" بە سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ستۆکهۆڵم لە ڕۆژی شەممەدا، ئەنقەرە ئەو کارەی سەرکۆنە کرد کە بە "کردەوەیەکی ئازراندن" وەسفی کرد و باڵیۆزی سویدی بانگهێشت کرد.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆ فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشت کردووە، "و بە توندترین زاراوەی ڕێگەدان بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی بۆ سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەنقەرە لە ستۆکهۆڵم ئاگاداری کردووەتەوە".

ئەمە دووەم جارە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات. یەکەمیان دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کلیپێکی ڤیدیۆیی پەخشکرا کە بووکەڵەیەکی بە وێنەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵواسرابوو، کە ئەمەش لە میانەی خۆپیشاندانێکدا ئەنجامدرا کە لەلایەن گروپێکی نزیک لە کوردەکانی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانی لە کوردانی سوریا ڕێکخرابوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG