Accessibility links

تورکیا داوا لە سوید دەکات مۆڵەتی خۆپیشاندانەکان لەو وڵاتە سەبارەت بە قورئان ڕابگرێت


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ دەڵێت هیوادارە بەرپرسانی سوید ڕێگە نەدەن بە خۆپیشاندانێک کە سوتاندنی قورئانی تێدابێت.

چاوش ئۆغلۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەم مۆڵەتەی کە دراوە بەم کەسە، سەرەڕای سەرجەم هۆشداریدانەکان، ئەم کارە خراپە لە کاتژمێر نزیکی 16:00 بە کاتی تورکیا دەکرێت، هیوادارم تاوەکو ئەو کاتە بەرپرسانی سوید ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و ڕێگە بە ئەنجامدانی ئەو کارە نەدەن."

وتیشی ئەو جۆرە خۆپیشاندانە وەکو ئازادی ڕادەربڕین پۆڵێن ناکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا، وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار وتی سەردانێکی هاوتا سویدییەکەی بۆ تورکیا هەڵوەشێندراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی سوید مۆڵەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی داوە لە ستۆکهۆڵم.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG