Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت فینلەند و سوید ئامادەن ببن بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت فینلەندا و سوید ئامادەن ببنە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی سوید نابێت پێشبینی پشتیوانی تورکیا بکات بۆ ئەندامێتییەکەی دوای ئەوەی خۆپیشاندانێک لە ستۆکهۆڵم لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیادا ئەنجامدرا و تیایدا قورئانی پیرۆز سوتێندرا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت سوتاندنی کتێبە پیرۆزەکان بۆ زۆرێک کارێکی زۆر بێڕێزییە، وتیشی " ئەوە شتێکە دەکرێت یاسایی بێت بەڵام خراپە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG