Accessibility links

هاوسەرۆکی هەدەپە: لە سەرانسەری جیهانەوە هاوکاری دارایی هەدەپە دەکرێت


پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پەروین بوڵدان ڕۆژی سێشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارتە سیاسییەکەیدا گوتی، هەزاران کەس لە سەرانسەری جیهانەوە پشتیوانی دارایی هەدەپە دەکەن.

بوڵدان گوتی "بۆ پشتگیری هەدەپە، شانۆکان نمایش دەکرێن و کۆنسێرتیش دەکرێت. هەمووان ڕۆژێکی خۆی دەبەخشێتە هەدەپە. لە وان، دایکێک دوو مەڕەکەی فرۆشت بۆ پشتیوانی هەدەپە. هاوڕێکانمان قسەیان لەگەڵ کرد و بەڵێنی سەرکەوتنیان پێدا".

هاوسەرۆکی هەدەپە سوپاسی لایەنگرانی کرد و ڕایگەیاند کە بەڵێنی سەرکەوتنیان پێدەدات.

لە سەرەتای ئەم مانگە دادگای باڵای تورکیا بڕیاری دا هەژماری بانکی هەدەپە بلۆک بکرێت و هاریکارییەکانی ئەو پارتە سەرەکییە کوردە لە گەنجینەی وڵاتدا ببڕدرێت لە کاتێکدا کە دۆسێی قەدەغەکردنی پارتەکە بە تۆمەتی پەیوەندی بە هێزی چەکدارییەوە لە ئارادایە.

پاش بڕیارەکەی دادگای دەستوری تورکیا هەدەپە داوای لە لایەنگرانی کرد تا دەتوانن هاوکاری بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە 14 ی مانگی 5 ئەنجام بدرێت.

بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکانی تورکیا، ئەو پارتانەی کە لە دوایین هەڵبژاردندا بەشدارییان کردووە و بەربەستی گشتییان تێپەڕاندووە، ساڵانە هاوکاری داراییان پێدەدرێت. بەربەستی گشتی تێپەڕاندنی لەسەدا 7 ی دەنگەکانە. هەدەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2018 دا %12 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و خاوەنی 56 کورسییە لە پەرلەمانی 579 کورسیدا.

بەشێک لە زانیارییەکان لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا وەرگیراوە

XS
SM
MD
LG