Accessibility links

دادوەرێکی ویلایەتی ئیلنۆی بڕیار لەسەر دوورخستنەوی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەکەدا دەدات


دادوەرێکی ویلایەتی ئیلنۆی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دەرکردنی نێوی دانۆڵد ترامپی دا لە لیستی ڕکابەریکردنی قۆناغە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی کۆمارییەکاندا، بەڵام خستنەبواری جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دواخست بە لەبەرچاوگرتنی داوای پێداچوونەوە لەلایەن سەرۆکی پێشووەوە.

دادوەری ناوچەی کووک ترێسی پۆرتەرپشتیوانی ئەو دەنگدەرانەی ویلایەتی ئیلنۆی کرد کە ئاماژەیان بەوەداوە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، پێویستە ڕێگی پێنەدرێت لە هەڵبژاردنی بەرایی 19ی مانگی 3 و هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتی 5ی مانگی یازدە بەشداری بەهۆی پێشێلکردنی بڕگەی دژە یاخیبوون لە هەمواری 14ی دەستووری ئەمەریکا.

پێدەچێت دەرئەنجامی کۆتایی دۆسیەی ویلایەتی ئیلینۆی و دۆسێ هاوشێوەکان لەلایەن دادگای باڵای ئەمەریکاوە بڕیاری لەسەر بدرێت، کە لە 8 مانگی دوودا دۆسێی مشتومڕلەسەر شایستەیی ترامپ خرایە بەردەستی.

پۆرتەر وتی بڕیارەکەی دەهێڵێتەوە چونکە چاوەڕوانی تانەکەی دەکات لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی ویلایەتی ئیلنۆی، هەروەها ئەگەری بڕیارێک لەلایەن دادگای باڵای ئەمەریکاوە.

گروپی داکۆکیکاری ئازادی قسەکردن بۆ خەڵک کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە ویلایەتی، لە بەیاننامەیەکدا بڕیارەکەی بە "سەرکەوتنێکی مێژوویی" ناودێرکرد.

وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترامپ، کە بەربژێری پێشەنگی کۆمارییەکانە بۆ بوون بە کاندیدی سەرەکی حزبەکە بۆ سەرۆکایەتی ساڵی 2024، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمە "بڕیارێکی نادەستوورییە کە ئێمە بە دەستبەجێ داوای پێداچوونەوە دەکەین".

پێشتر ویلایەتی کۆلۆرادۆ و مەین ترەمپیان لە لیستی دەنگدانی ویلایەتەکانیان دوورخستەوە دوای ئەوەی بڕیاریان دا بەپێی بڕگەی سێی هەمواری 14ی دەستوور نابێت ڕێگەی خۆ هەڵبژاردنەوەی پێبدرێت. هەردوو بڕیارەکە ڕاگیراون لەکاتێکدا داوای پێداچوونەوەی کردووە.

بڕگەی 3 لە هەمواری 14 ی دەستووری ئەمەریکا لە ساڵی 1868 دا پەسەند کراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەرپرسانی پێشووی پارتی یەکگرتووەکان " کۆنفێدیرەتەکان " و سەربازەکان تاوەکو دەسەڵات نەگرنەوە دەست، ئەوەش دوای شەڕی ناوخۆی 1861-65 ی ئەمەریکا.

بڕگەکە کە بە " بڕگەی بێبەشکردن " و " بڕگەی یاخیبوون " ناسراوە، دەڵێت هەر کەسێک کە سوێندی یاسایی خواردبێت بۆ پشتگیریکردن لە دەستوور و دواتر " بەشداربووبێت لە یاخیبوونێکدا " دژی دەستوور یاخود " یارمەتی " پێشکەشی دوژمنان کردبێت، نابێت پۆستی فیدڕاڵی یاخود ویلایەتەکانییان بدرێتێ، هەتاوەکو کۆنگرێس دەستبەرداری بڕگەکە نەبێت.

لە 6ی یەکی 2021دا، لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان هوروژمیان بردە نێو باڵەخانەی کۆنگریس و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە کۆنگرێس لە خەریکی بەفەرمی ناساندنی ئەجامەکانی هەڵبژاردنەکان بوو کە سەرۆک بایدن تیایدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

لە ئێستادا دادگای باڵای ئەمەریکا خەریکی هەڵسەنگاندنی تانەکانی ترامپە لەسەر بڕیارەکانی بێبەشکردنی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG