Accessibility links

دادگای باڵا داوایەکی پێداچوونەوەی پارێزەرانی هاوپەیمانی ترامپ لەسەر سکاڵا یاساییەکەی هەڵبژاردنەکانی 2020 ڕەتدەکاتەوە


ڕۆژی سێشەممە دادگای باڵای ئەمەریکا داوایەکی پێداچوونەوەی سیدنی پاوڵ و پارێزەرەکانی دیکەی هاوپەیمانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی ڕەت کردەوە لەسەر فەرمانێکی دادگا بۆ سزادانی ترامپ بە 150.000 دۆلار بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سیستمی دادگا و سکاڵا یاساییەکەیان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 ی ئەمەریکا لە ویلایەتی میشیگن.

دادوەرەکان لێدوانییان نەدا لەسەر هێشتنەوەی سزاکانی سەر حەوت پارێزەر کە بەشێک بوون لەو سکاڵا یاساییەی کە لە بری شەش دەنگدەری کۆماری تۆمارییان کردبوو، سکاڵا یاساییەکە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بوو لە ویلایەتی میشیگن کە جۆو بایدن تێیدا بە 154,000 دەنگ بەسەر ترامپدا سەرکەوت.

لە مانگی 10 دا پاوڵ دانی بە تاوانەکەیدانا لەسەر هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی شکستی ترامپ لە ویلایەتی جۆرجیادا. هەروەها دانی بە شەش مامەڵەی خراپی دیکەیدانا کە تێیدا تۆمەتبار کرابوو بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ ئەوەی بە مەبەست دەست وەربداتە ئەرکەکانی چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG