جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە کۆنگرێس کرد 33 ملیار دۆلاری دیکەی یارمەتی بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربونەوەی داگیرکارییە وێرانکارەکەی ڕووسیا لە ماوەی پێنج مانگی داهاتووی جەنگدا.
ماوەیەکی کورت پێش ئەوەی بایدن لە وتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا پلانەکەی دیاری بکات، کۆشکی سپی گوتی خەرجییە نوێیەکە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ چەکی نوێ و هاوکاری لەشکری، 8.5 ملیار دۆلار بۆ یارمەتی ئابووری و 3 ملیار دۆلار بۆ هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەی کە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ڕووسیا هێرشی داگیرکاری کرایەسەر.
ئەم بڕە نوێیەش زیاتر لە دوو هێندی ئەو 13.6 ملیار دۆلارەیە کە کۆنگرێس پەسەندی کردووە.