Accessibility links

ئۆکرانیا پێشوازی لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و داوای سزا خستنە سەر وزەی ڕووسیا دەکات


ڤۆلۆدیمیر زێڵینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە میوانداری ئەنتۆنیۆ گوتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوەییەکەگرتووەکان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە کاتێکدا ئۆکرانیا داوای گەمارۆ خستنە سەر وزەی ڕووسیا دەکات و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیارێک بۆ یارمەتی سەربازی، ئابووری و مرۆیی ئامادە دەکات.

گۆتێرێش گەشتێکی بە نێو ناوچەکانی دەوروبەری کێێڤدا کرد لەوانەدا بوچە کە پاش کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەوێ تەرمی خەڵکی مەدەنی لەسەر شەقامەکاندا دۆزرانەوە. دۆزینەوەی ئەو تەرمانە بەو شێوەیە بووە هۆکاری داواکارییەکان بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە ئەگەری تاوانی جەنگ و ڕۆژی پێنجشەممە گۆتێرێش داوای لە ڕووسیا کرد هاوکاری ئەو لێکۆڵینەوانە بکات کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی " پشتیوانییەکی تەواو لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) دەکەم و داوا لە فیدراسیۆنی ڕووسیا دەکەم ئەمە پەسەند بکات، هاوکاری لەگەڵ ICC بکات." گوتیشی " بەڵام کاتێک ئێمە باس لە تاوانی جەنگ دەکەین، ناتوانین ئەوە لە بیر بکەین کە گەورەترین تاوان خودی شەڕەکەیە."

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش گەیشتنی بۆ ئۆکرانیا ڕایگەیاند دەیەوێت " پشتیوانی مرۆیی فراوان بکات و دەرکردنی هاووڵاتیان لەناوچەکانی شەڕ مسۆگەر بکات." ئەم بابەتانەش بەشێک بوون لەگفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤی وەزیری دەرەوە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە.

گوتێرێش لە تویتێکدا دەڵێت " هەرچی زووتر ئەم شەڕە کۆتاییپێبێت ئەوەندە باشترە بۆ ئۆکرانیا، ڕووسیا و جیهان."

XS
SM
MD
LG