Accessibility links

زێلێنسکی: بەلایەنی کەم  7 کەس لە شاری ماکۆلەیڤ کوژراون


ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی حکومەتی هەرێمی لە شاری ماکۆلەیڤ لە باشووری ئۆکرانیا، بەلایەنی کەمەوە حەوت کەس کوژران و 22 کەسیش برینداربوون.

زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ پەرلەمانی دانیمارک ڕایگەیاند " هەتا ئەوەی ئێمە ئاگامان لێیە حەوت کەس کوژراون و 22 کەسیش بریندار بوون و خەڵکیش تا ئێستا لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکان دێنە دەرەوە."

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکی ڤیدیۆییدا بۆ پەرلەمانی دانیمارک ڕایگەیاند گەمارۆدانی مەریۆپال لەلایەن ڕووسیاوە دەکەوێتە خانەی " تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی."

زێلێنسکی گوتی " ئەوی ‌‌هێزەکانی ڕووسیا لە مەریۆپال دەیکەن تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، کە لەبەرچاوی هەمو جیهان لە ڕاستیدا ڕوودەدات."

XS
SM
MD
LG