وتەبێژێکی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ڕێکخراوە مرۆییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو ئێستا توانیویانە یارمەتی نزیکەی 900,000 کەس بدەن لە ئۆکرانیا، بەڵام دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێڕەوی پارێزراوییان بۆ بکەنەوە تاوەکو بتوانن کاری زیاتر بکەن.
وتەبێژی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری هەماهەنگی و یارمەتییە مرۆییەکان یانس لارک وتی " ئەوە باشە بەڵام هێشتا زۆر ماوە بیکەین." هەروەها داوای کرد ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ کارمەندانی ئەرک و کاروانە مرۆییەکان بکرێتەوە.
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئۆکرانیا یارنۆ هابیچت وتی لە 74 هێرشدا بۆ سەر ناوەندە تەندروستییەکانی ئۆکرانیا 72 کەس کوژراون و 44 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
نەتەوە یەکگرتووەکان: یارمەتی نزیکەی 900,000 هاوڵاتیمان داوە لە ئۆکرانیا، پێویستمان بە یارمەتی زیاترە
