لە کاتێکدا وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و سەرۆکی ئۆرکانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەکاریدەکات بۆ پێشکەشکردنی وتارێکی ڤیدیۆیی بە یاسادانەرانی ئەمەریکا لە واشنتن.
سکرتێری گشتی ناتۆ یەن ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاند ئەندامانی ناتۆ لە بروکسڵ باس لە " هەلومەرجی دەستبەجێی داگیرکارییەکەی ڕووسیا" و هەوڵە لەمێژینەکان بۆ پتەوکردنی بەرگری ناتۆ بە گشتی دەکەن.
ستۆڵتنبێرگ بە ڕۆژنامەوانانی گوت " ناتۆ بەرپرسیاریەتی ئەوەی هەیە کە دڵنیابێت لەوەی ئەو قەیرانە ئۆکرانیا تێنەپەڕێنێت و هەر بۆیەش ئێمە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتییەکە ئامادەبوونمان زیاد کردووە."
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن وتی هاوپەیمانێتی ناتۆ بەردەوام دەبێت لە ڕەوانەکردنی چەکی بەرگری بۆ ئۆکرانیا و پشتیوانییەکانی بۆ کیێڤ.
ئۆستن پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە لە پشتیوانییەکانمان بۆ ئۆکرانیا. سەرکۆنەی داگیرکارییە بێ هۆکارەکەی ڕووسیا دەکەین."