Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بەزۆرینەی دەنگ سەرکۆنەی پوتن دەکەن وەکو تاوانباری جەنگ


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێکیان پەسەند کرد تیایدا سەرکۆنەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنیان کرد وەکو تاوانبارێکی جەنگ.

بڕیارەکە لەلایەن سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهامەوە پێشکەش کرا و لەلایەن سیناتۆرەکانی دیموکرات و کۆمارییەکانەوە پەسەند کرا، ئەم بڕیارەش هانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکە دەدات لە هەر لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگ لە داگیرکارییەکەی ڕووسیادا سوپای ڕووسیا بکەنە ئامانج.

ڕابەری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا چەک شومەر لە وتارێکدا پێش دەنگدانەکە لەسەر بڕیارەکە وتی " هەموومان لێرە بە دیموکرات و کۆمارییەکانیشەوە کۆبووینەتەوە تاوەکو بڵێین ڤلادیمیر پوتن ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی ئەو کردەوە دڕندانانە بدزێتەوە کە دژی گەلی ئۆکرانیا ئەنجام دراون."

ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودێر دەکات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە 24 ی مانگی دوودا، ڕووسیا تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ کام لەو 10 شارە گەورەیەی ئۆکرانیا داگیربکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG