Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوا لە هاوپەیمانان دەکات پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ڕووسیادا ببڕن


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت ئۆکرانیا هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بڕیوە و داواش لە " هەموو هاوبەشەکانمان دەکەین هەمان کار بکەن."

دمیترۆ کۆلیبا لە تویتێکدا دەڵێت " ئۆکرانیا هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا بڕیوە. داوا لە هەموو هاوبەشەکەنمان دەکەم هەمان کار بکەن. بەم هەنگاوە تۆکمەیە نیشان دەدەن کە ئێوە لە لەگەڵ ئۆکرانیادان و بە شێوەیەکی توند ئاشکراترین کرداری شەڕانگێزی لە ئەوروپا لەوەتەی جەنگی جیهانی دووهەمەوە ڕەتدەکەنەوە."

هەواڵنێری دەنگی ئەمەریکا لە کیێڤ جێم دەتمێر دەڵێت سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بە هەلیکۆپتەر هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هاستمێڵ لە ڕۆژاوای کیێڤ.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان فیلیپۆ گراندی دەڵێت " ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئاشتی جیهانی. لە شەڕدا هیچ کەس براوە نابێت ، بەڵکو خەڵکێکی زۆر وێران دەبن. خەڵی دەستیان کردووە بە هەڵاتن لە ماڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای شوێنێکی سەلامەت. UNHCR ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئۆکرانیا و وڵاتانی دەوروبەری زیاتردەکات."

XS
SM
MD
LG