Accessibility links

بەڕیتانیا: ڕۆژئاوا سزایەکی بێپێشینە دەسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا


جەیمس کلێڤەرلی، نەتەوە یەکگرتووەکان

وەزیری دەوڵەتی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی وتی ڕۆژئاوا سزایەکی بێپێشینە دەسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی تایبەت بۆ سەر ئۆکرانیا.

کلێڤەرلی بە سکای نیوزی وت " بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێ و هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانماندا، وەکو وەڵامێک کۆمەڵێک سزای بێپێشینە بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنین، ئەوەش بۆ سزادانی ئەم بڕیارە ترسناکە."

وتیشی هەندێک لە سزا نوێیەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕادەگەیەندرێت و دەستبەجێ دەسەپێندرێن بەسەر ڕووسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG