Accessibility links

چین داوای دان بەخۆداگرتن دەکات لە ئۆکرانیا و زاراوەی " داگیرکردن " ڕەت دەکاتەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ

چین داوای لە سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە بارودۆخەکەی ئۆکرانیا کرد دان بەخۆیاندا بگرن و بەکارهێنانی زاراوەی " داگیرکردنی " لەلایەن ڕۆژنامەوانە بیانییەکانەوە بۆ ناودێرکردنی کارەکانی ڕووسیا ڕەت کردەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی " ئەرکێکی سەربازیی تایبەت " لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، هاوکات هێزەکانی ڕووسیا موشەکیان ئاڕاستەی شارەکانی ئۆکرانیا کرد و دەنگی تەقینەوە لە کیێڤی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا بیستراوە.

هەریەک لە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاند سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن، بەجۆرێک سزاکان دەبنە هۆی لاواز کردنی ئابووری ئەو وڵاتە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG