Accessibility links

لێدوانی ڕابەرانی جیهان دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا


UKRAINE-RUSSIA-CONFLICT
UKRAINE-RUSSIA-CONFLICT

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن مۆڵەتی ئەنجامدانی " ئەرکێکی سەربازی تایبەت " لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا، هێزەکانی ڕووسیا موشەکیان ئاڕاستەی شارەکانی ئۆکرانیا کرد، ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن وتی " بڕیارمدا ئەرکێکی سەربازیی تایبەت ئەنجام بدەم، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئەو خەڵکانەی کە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بێزار دەکرێن و بوونەتە ئامانجی کۆمەڵکوژی."

وتیشی " لەپێناو ئەمەدا هەوڵ دەدەین بۆ داماڵینی بوونی هێزە سەربازییەکان و نەهێشتنی بیانیەکان لە ئۆکرانیا. هەروەها بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە تاوانێکی زۆریان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و هاوڵاتیانی ڕووسی ئەنجامداوە."

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کۆلیبا وتی " پوتن دەستیکرد بە ئەنجامدانی هێرشە بەرفراوانەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا، شارە هێمنەکانی ئۆکرانیا لە ئێستادا لەژێر هێرشی ئاسمانیدان."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە ڕاگەیاندنێکدا وتی "تەواوی جیهان نوێژ و نزا بۆ خەڵکی ئۆکرانیا دەکات کە ڕووبەڕووی هێرشێکی بێ پاساو بوونەتەوە لەلایەن هێزی لەشکری ڕووسیاوە. سەرۆک پوتن بە مەبەست شەڕی هەڵبژارد، ئەمەش شیانی هەیە زیانێگی گیانی زۆری لێبکەوێتەوە و خەڵکی بکەونە مەینەتیـیەوە. تەنیا ڕووسیا لەو کوشتن و ماڵوێرانیـیە بەرپـرسیارە کە لەم هێرشە دەکەوێتەوە. ئەمەریکا و هاوپەیمانانی و هاوبەشەکانی بە یەک دەنگی و بە توندی وەڵامی دەدەنەوە. جیهان ڕووسیا بەرپـرسیاردەکات."

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " سەرۆک پوتن بەرپرسە لە گەڕاندنەوەی جەنگ بۆ ئەوروپا." ئاماژەشی بەوەدا یەکێتی ئەوروپا بە بەرپرسیاری دەزانێت.

لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " لەڕێی ئەم کۆمەڵە سزایەوە و کەرتە ستراتیژییەکانی ئابووری ڕووسیا دەکەینە ئامانج، ڕێگەیان لێدەگرین دەستیان نەگات بە تەکنەلۆجیا و بازاڕە هەستیارەکانەوە. ئابووری ڕووسیا لاواز دەکەین، هەروەها تواناکانی بۆ نوێکردنەوە لاواز دەکەین."

وتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا سەرمایەکانی ڕووسیا لە یەکێتی ئەوروپا سڕ دەکەین و چیتر ڕێگە نادەین بانکەکانی ڕووسیا دەستیان بگات بە بازاڕی ئابووری یەکێتی ئەوروپا."

وتیشی یەکێتی ئەوروپا بە توندترین شێوە وەڵام دەداتەوە و توندترین سزا بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت کە پێشتر ئەو جۆرە سزایانە نەبیندراون."

وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ڕۆبەرت هابیک وتی " جەنگێکی وشکانیمان لە ئەوروپا هەیە کە پێمان وابوو تەنها لە کتێبەکانی مێژوودا دەیبینین. ئەمە پێشێلکردنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەکانە، ئەم هێرشە دەرەنجامێکی توندی سیاسیی و ئابووری لێدەکەوێتەوە."

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی " فەڕەنسا بە توندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی ڕووسیا دەکات بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیادا. دەبێت ڕووسیا دەستبەجێ کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکانی بهێنێت."

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی " سەرۆک پۆتن ڕێگەی خوێنڕشتن و وێرانکاری هەڵبژارد لەڕێی ئەم هێرشەیەوە بۆ سەر ئۆکرانیا."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ وتی " چین لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکات. داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن تاوەکو ڕەوشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG