Accessibility links

ناتۆ کۆبونەوەیەک لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا ئەنجام دەدات


‌ناتۆ ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی کۆبونەوەیەکی ئۆنلاین لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا هاوپەیمانێتێکە پاش کۆبونەوەیەکی بەپەلە ڕایگەیاند " هەنگاوی زیاتر" بۆ پاراستنی وڵاتانی ئەندام دەگیرێتەبەر.

ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس دەڵێت دیپلۆماتان ئەم هەواڵەیان پشتراست کردووەتەوە.

ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە بڕیارمان داوە، بە گوێرەی پلانی بەرگریمان لە هەموو هاوپەیمانەکانمان، هەنگاوی زیاتر بنێین بۆ زیاتر پتەوکردنی بەربەستەکان و بەرگری لە تەواوەی هاوپەیمانێتیەکە. پێوەرەکانمان ڕێگریکردنن، گونجاون و وروژێنەرنین."

XS
SM
MD
LG